لە هەولێر 20 شوێن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخ سزا دراون

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 20 شوێن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخ سزا دراون

دیمەنی بازاڕی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی هەولێر، چاودێریان لەسەر نرخی کاڵا و شتومەک چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کەل و پەلەکان بکەن، لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو 47 شوێن بە هۆکاری جیاواز سزادراون.

وێنە گەورەکە: حەوت ڕۆژە جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، بەشێکی بازرگانان ئەم دۆخەیان بەهەل زانیوە بۆ ئەوەی نرخی کاڵاکانیان بەرز بکەنەوە، ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر؛ بەئاڤای گوت، "لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو 280 شوێنمان بەسەرکردووەتەوە، 20 شوێن بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکانیان سزا دراون و یەکێکیان داخراوە."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، 18 شوێنیش بەهۆی بوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو سزادراون لەگەڵ نۆ کارگە و کۆگای هەڵگرتنی کاڵا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ