
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
ئاڤا نیوز
وڵاتی پاکستان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2026 کاندید کرد، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ڕۆڵی ناوبراو لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و نیودەلهی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی 20-6-2025، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نازانم بۆچی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییم پێنابەخشرێت لە کاتێکدا چەند شەڕێکم ڕاگرتووە، پاکستان بڕیاری دا ترەمپ کاندید بکات بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2026.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆڵی نێوەندگیریی ترەمپ لە شەری نێوان پاکستان و هیندستان ڕێگری لە ململانێیەکی بەرفراوانی دوو دەوڵەتی خاوەن چەکی ئەتۆمیدا کردووە، ئەگەر بەردەوام با کاریگەریی لەسەر ملیۆنان کەس دەبوو.
- هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دانوستان بەرز دەنرخێنین و هەر هەوڵەکانی وایانکرد خۆی وەک باڵیۆزێکی ڕاستەقینە بۆ ئاشتی بناسێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی هیندستان ڕەتیانکردەوە ترەمپ هیچ ڕۆڵێک هەبێت لە ئاگربەست لەگەڵ پاکستاندا.
باکگراوند: باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دوای ماوەیەکی کەم لە دەستبەکاربوونی لە ساڵی 2009 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبەخشرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای هانت ئۆیڵی ئەمریکی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە