لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت

شەیری بکە لە:
لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت

دیمەنی ڕووخانی سایلۆکە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

سایلۆی شەترە لە پارێزگای ناسرییە لە باشووری عێراق پڕ بووە لە گەنم و بەهۆی خراپیی کواڵیتییەکەی دەڕووجخێت. وەزیری بازرگانیش لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە پێکهێناوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆگاکانی سایلۆی شەترە لە شاری ناسرییە (ناوەندی پارێزگای زیقاڕ) ڕووخا، بەم هۆیەشەوە بڕێکی زۆر گەنم کە لەنێو کۆگاکان بوون بڵاوبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی فەرمانیکردووە لیژنەیەکی بەپەلە بۆ بەدواداچوون پێکبهێنرێت و لە ماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بدرێتە وەزیر.

زانیاریی زیاتر: سایلۆکە لە ساڵی 2022 لەلایەن حکومەتی عێراق دورستکراوە و نزیکەی 27 ملیار دینار تێچووەکەی بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ