ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل ئێستا ماندوون ڕەنگە ماوەیەکی تر دەست بە شەڕ بکەنەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل ئێستا ماندوون ڕەنگە ماوەیەکی تر دەست بە شەڕ بکەنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، سەرۆکی ئەمریکا کۆتایهاتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕادەگەیەنێت و کاتی کۆبوونەوەی وڵاتەکەشی لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەتانی هاوپەیمانی ناتۆ، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازدا و سەبارەت بە دۆخی دوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و دۆخی هاوپەیمانی ناتۆ قسەی کرد.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست لەقەڵەمدا کە باس لە چۆڵکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن پێش هێرشکردنە سەری و ڕایگەیاند: بە پێی دوایین زانیارییە هەواڵگرییەکان تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناوچووە و کۆتایی هاتووە، ئێران هیچ توانایەکی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم نەماوە.

ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئەمانەشی وت:

٠ هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجام دەدرێت.

٠ گەر ئێران بگەڕێتەوە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەوا هێرشی دەکەینەوە سەر.

٠ ڕێگە بە چین دەدەم نەوتی ئێران بکڕێت، چونکە ئێران پێویستی بە پارە هەیە بۆ بوونیادنانەوەی وڵاتەکەی.

٠ ئەمڕۆ کۆبوونەوەم لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی کردووە و قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاش دەکەم.

٠ دەبێت ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنێت.

٠ گەر ئیسپانیا ڕازی نەبێت بە پێدانی زیاد لە 2% لە تێچووی ناتۆ، ئەوا لە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دوو هێندەی ئەو پارەیەی بەسەردا دەسەپێنم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ