لە کاتی ڕاوەماسی لە هەڵەبجە تەقینەوەیەک ڕووی داوە و سێ کەس گیانیان لەدەست داوە
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

دیمەنی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکە برینداربوون لە بەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوەتەوە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە نزیک گوندی سازان، لە کاتی ڕاوەماسی تەقینەوەیەک ڕووی دا و بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: "حەوت هاونیشتمانی لە کاتی ڕاوەماسی لە گوندی سازان ماددەی TNTـیان پێدا تەقیوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بەوهۆیەوە بریندار بوون."
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سەختی و هەڵدێریی شوێنی ڕووداوەکەوە، تیمە فریاگوزاری و ئەمنییەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە شوێنی سەرەکیی ڕووداوەکە.
سەبارەت بەو هاونیشتمانییانەی برینداربوون لەو ڕووداوە، ڕائید ئاکام وتی: "تەنها دوو لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان