وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی 96 تۆڕ و دەستگیرکردنی 82 تۆمەتباری ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی 96 تۆڕی تاوانکاری و دەستگیرکردنی 82 تۆمەتبار لە چەندین ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا ڕادەگەیێنێت.
بۆچی گرنگە: دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕانە کاریگەریی لەسەر پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕزگارکردنی لاوازترین چینەکانی کۆمەڵگە هەیە لە چنگی مەترسیدارترین تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو.
لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، توانیویەتی 62 تۆڕی قۆستنەوەی سێکسی و نۆ تۆڕی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ هەڵبوەشێنێتەوە".
لەهەمان کاتدا: "بەڕێوەبەرایەتییەکە 15 تۆڕی دیکەی کاری زۆرەملێ، چوار تۆڕی فرۆشتنی منداڵان و شەش تۆڕی دیکەی سواڵکردنی هەڵوەشاندووەتەوە. هاوکات 82 تۆمەتباریشی بە تاوانی سیحر و جادووگەری دەستگیر کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان