
شێڵتەری هەولێر بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە
ئاڤا نیوز
کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە کۆچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر بەردەوامە و بەگوتەی پارێزگاری شارەکەش، ڕۆژانە نزیکەی 50 سەگی بێلانە دەبرێنە شێڵتەرەکانی سەگ.
وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی سەگی بێلانە لە شاری هەولێر و دروستکردنی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان، پارێزگاری هەولێر بڕیاری دروستکردنی شێڵتەری سەگی دەرکرد؛ کە ئامانج لێی کۆکردنەوە و پاراستینانە لە شوێنێکی تایبەت، ڕۆژانەش بەبەردەوامی سەگ لە کۆڵانەکان کۆدەکرێنە و دەبرێنە شێڵتەر و لەلایەن تیمی تایبەت چارەسەر دەکرێن و چاودێری دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بەردەوامە، دوو تیم ڕۆژانە زیاتر لە 50 سەگی بێلانە لە کۆچە و کۆڵانەکان کۆدەکەنەوە، لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە و بردراونەتە نێو شێڵتەر، بەنزیکەیی 15 هەزاریش ماون، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی دەورووبەری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی یەکشەممە تاکوو پێنجشەممە، پزیشکی ڤێرتێرنەری نەشتەرگەری بۆ سەگە بێلانەکان دەکات، دوای نەشتەرگەرییەکەش دەگەڕێنرێنەوە شوێنەکانیان، تائێستاش زیاتر لە 7 هەزار سەگی بێلانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە و لە شێڵتەر دەرچوون. هاوکات بەگوێرەی ئامارەکان لە دوو مانگی ڕابردوودا لەگەڵ کردنەوەی ئەم شێڵتەرە ڕێژەی گەستن 47% کەمیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگی بێلانە بەگوژمەی 455 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕووبەری 20 دۆنم زەوی دروست کراوە و ڕۆژانە چەندین تیمی پزیشکیی ڤێتێرنەری و کارمەندی تایبەت تێیدا کار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
41 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
41 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت