د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی بازرگانیکردن بە گورچیلە دەکات
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ بەتایبەت گورچیلە، دەیان کەس و گرووپ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون. وەزیری تەندروستیش دەڵێ؛ "ڕێکارەکان تووندتر دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک لەمەوبەر پۆلیسی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق باوکێکیان دەستگیر کرد کە گورچیلەی كوڕە 22 ساڵانەکەی فرۆشتووە بەبێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت. بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیس، بە بیانووی گەشتکردن کوڕەکەی بردووەتە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت گورچیلەیەکی دەرهێنراوە و فرۆشراوە، ئێستاش کەیسەکە لە دادگایە.
وێنە گەورەکە: بازرگانەکان بەناوی "بەخشین" کڕین و فرۆشتن بە گورچیلەوە دەکەن. لە هەرێمی کوردستان بە یاسا بەخشینی گورچیلە ڕێکخراوە (یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2018) و دوو ڕێنمایی تایبەتیشی بۆ دەرکراون. لەلایەن 12 تیمی پزیشکییەوە، شەش نەخۆشخانەی حکومی و شەش نەخۆشخانەی تایبەت نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە دەکرێت و زۆربەشیان لە هەولێرن.
زانیاریی تایبەت: نرخی یەک گورچیلە 30 بۆ 50 ملیۆن دینارە، بەڵام بڕێکی کەم لەو پارەیە بە فرۆشیار دەدەن و هەندێکجار لە 6 بۆ 7 ملیۆن دینار زیاتر نییە. زۆربەی فرۆشیاران عەرەبن، بەڵام بازرگانەکان لە هەردوو نەتەوەن و کوردیشیان تێدایە، لە چەند مانگی ڕابردووش دەیان کەس و گرووپ لەلایەن ئاسایش دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەپێی یاسا دوو کەس دەتوانن گورچیلە ببەخشن، یان کەسوکاری نەخۆش، یان بەخشەر، ئەوەی دەکرێت زۆربەیان بەخشەرن و بەناوی بەخشینەوە کارەکە دەکەن و دواتر پارە وەردەگرن، ڕۆژانەش خەڵک بەم تۆمەتە دەستگیر دەکرێن".
چارەسەرەکان: بە جەختکردنەوە لەوەی بەدوای پشت پەردەی بەخشین دەگەڕێن و لێکۆڵینەوە دەکەن، هەروەها ڕێککارەکان تووندتر دەکەن، د. سامان بەرزنجی گوتی: "وادەکەین چیتر لە کەرتی تایبەت نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە نەکرێت".
ئەمەش بزانە: مەرجەکانی بەخشینی گورچیلە بریتین لە:
- بەخشەر دەبێت دایک و باوکی یان سەرپەرشتیاری ئامادەبێت.
- دەبێت هەردووکیان نەخۆشەکە و بەخشەرەکە عێراقی بن.
- دەبێت بەخشەر لەبەردەم لیژنەیەک سوێند بخوات کە گورچیلەکەی نەفرۆشتووە و دەیبەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە