بەرگریی شارستانی دهۆک: بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە هەزار خانوو زیانیان بەرکەوتووە
- کوردستان
- 2024-03-23

دیمەنی یەکێک لەو خانووانەی زیانی بەرکەوتووە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماری زیانی لافاوەکە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت هەزار خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: 19ی ئەم مانگە، لافاوێک دهۆکی گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ئاو چووە ماڵەکانیان و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت.
لێدوانی فەرمی: بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگريی شارستانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە هەزار خانوو بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەتووە، 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و 50 لەو ئۆتۆمبێلانە دیار نەماون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی بارزانی 117 یەکەی نیشتەجێبوون"شووقە" دەدرێتەوە ئەو کەسانەی زیان بەر ماڵەکانیان کەوتووە، هاوکات کەسانی دیکەش لە ڕێگەی ماددییەوە هاوکاریی دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی لافاوەکە سێ گیانیان لە دەستدا و تەرمی دوو کەسیشیان بێسەروشوێنە بەرگری شارستانی دهۆک لە گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامن.
گۆشەیەکی دیکە: بە سەرپەرشتی فەرماندە مەنسوور بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، هەڵمەتێک بەبەشداری هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان، بۆ پاکردنەوە سەنتەری شاری دهۆک لە پاشماوەی لافاو دەستیپێکرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە