
ڕووسیا دان بە حکومەتی تاڵیباندا دەنێت
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ڕووسیا وەک یەکەم دەوڵەت بە فەرمی دانی بە حکومەتی ئەو وڵاتەدا ناوە. ئەفغانستان ئەم بڕیارەی ڕووسیای بە 'بڕیارێکی ئازایانە' ناو بردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ڕایگەیاند "ئەم بڕیارە ئازایانە نموونە دەبێت بۆ خەڵکانی دیکەش، ئێستا پڕۆسەی دانپێدانان دەستی پێکردووە، ڕووسیا لە پێش هەمووانەوەیە."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "ئێمە باوەڕمان وایە کە دانپێدانانی فەرمی بە ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان پەرەسەندنی هاوکاری دوولایەنەی بەرهەمدار لە نێوان وڵاتەکانمان لە چەند بوارێکدا زیاد دەکات".
باکگراوند: ساڵی 2021 چەکدارانی تاڵیبان دوای ڕووخاندنی حکومەتی ئەو کاتی ئەفغانستان کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە پشتگیری دەکرا، گەڕانەوە سەر دەسەڵات و ئەمریکا لەو وڵاتە کشایەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ





