نرخی زێڕ جارێکی دیکە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ جارێکی دیکە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت

دیمەنی زێر . وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاڵۆزیی و ناسەقامگیری بازاڕ، نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەرداهات و دابەزی.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ 30 دۆلار و هەر مسقاڵێکیش پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەم جۆرەیە.

٠ یەک ئۆنسە زێڕ بە 3311 دۆلارە

٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 686 هەزار دینارە

٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 655 هەزار دینارە

٠ مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 560 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: