وەزارەتی خوێندنی باڵا: هیچ زانکۆیەکی عێراق نەخراوەتە لیستی ئاڵای سوورەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا: هیچ زانکۆیەکی عێراق نەخراوەتە لیستی ئاڵای سوورەوە

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە خراپیی پۆلێنکردنی کۆمەڵێک زانکۆی عێراقی  بە "ئاڵای سوور" دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، 7-7-2025، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە، دوای ئەوەی هەشت زانکۆی عێراقی، لەنێویاندا زانکۆی بەغدا، موستەنسەرییە، موسڵ، بەسرە، موستەقبەل و بابل خراونەتە لیستی ئاڵای سوورەوە (IR2).

لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبودی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو بابەتەی بڵاوکراوەتەوە، لە هیچ لایەنێکی فەرمی و نێودەوڵەتیی تایبەتمەند بە پۆلێنکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا یان هەڵسەنگاندنی بڵاوکراوە ئەکادیمییەکانەوە دەرنەچووە.

- وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە پێک نەهێناوە، چونکە زانکۆکانی عێراق خاوەنی پێگەیەکی بەهێزن لە پلاتفۆرمە ناسراوەکانی جیهانیدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێوەری RI² (Research Integrity Risk Index) پێوەرێکی جیهانییە، خراپی دەستپاکیی توێژینەوەی زانستی دەپێوێت بە پشتبەستن بە ڕێژەی کشانەوەی توێژینەوە و ڕێژەی ئەو توێژینەوەیانەی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ