گەنجێک دەکەوێتە ناو چاڵی ئەسانسۆرێک و دوای نیو کاتژمێر ڕزگار دەکرێت
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
گەنجێک لەکاتی گاڵتەوگەپ لەگەڵ هاوڕێکانی لەناو بەرزکەرەوە دەکەوێتە خوارەوە. دوای نیو کاتژمیر لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕزگار دەکرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتژمێر 9:25 خولەک ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی گەنجێک لە ئەسانسۆری باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە قەزای ناوەندی سۆران، تیمەکانمان بەهۆی سەختی شوێنی باڵەخانەکە بە نیو کاتژمێر توانییان گەنجەکە ڕزگاربکەن. وتیشی، گەنجەکە کارمەندی چێشتخانەیە و ئێستا لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە،
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سۆران، ڕوودانی ڕووداوە بەهۆی ڕاکردن بووە لە دەست دوو هاوڕێکەی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند" سێ برین لە جەستەی گەنجەکە هەیە، چارەسەری تەندروستی بۆ کراوە و مەترسی لەسەر گیانی نییە و لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆردایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەرپرسێکی ئەمنیی بەتۆمەتی "هەڕەشەکردن" دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندی دۆڵاو لە هەورامان خەریكە بە تەواوی چۆڵ دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیدلب تەقینەوەیەک ڕوویدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
6 تەممووز
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
6 تەممووز
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەرپرسێکی ئەمنیی بەتۆمەتی "هەڕەشەکردن" دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندی دۆڵاو لە هەورامان خەریكە بە تەواوی چۆڵ دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیدلب تەقینەوەیەک ڕوویدا