چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە

شەیری بکە لە:
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە

بە گەنج مانەوەی پێستی ڕووخسار

ئاڤا نیوز

بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێستا چەندین ڕێگەی جیاواز بۆ بەگەنج هێشتنەوەی ڕووخسار دەگرنە بەر، هەر بۆیە پزیشکێکی پسپۆڕ چەند ڕێنماییەکی سادە پێشکەش دەکەن تاوەکو یارمەتیدەر بێت لە دواخستنی نیشانەکانی پیربوون. 

بڵاوکراوەی فەرمی: لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە تێلێگرافـی بەریتانیدا، محەممەد عینایەت، پسپۆڕی تەمەن ئاشکرای دەکات، چەند هەنگاوێکی ڕۆژانە هەیە کە دەتوانن پیربوون دوابخەن و تەمەنی مرۆڤیش درێژ بکەنەوە. 

پێدراوە ڕاستەکان: ئەو پزیشکە پسۆڕە چەند ڕێنماییەکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە: زوو لە خەو هەستان، ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و جەستە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی تەندروستی.

کەم خواردن و زیادکردنی پێکهاتەی سەوزە و میوە بۆ ژەمە سەرەکییەکان بە تایبەت خوانی ئێوارە. 

هەروەها لەکاتی خۆشۆریندا باشتر وایە ئاوی سارد بەکاربهێنرێت. 

زانیاریی زیاتر: هەروەها ئەو پزیشکە باسی لەوەشكردووە کە خواردن ئامادەکردن سوودی تەندروستی و دەروونی هەیە، هاوکات ئەگەر ژینگەی کارکردن گونجاو نەبوو ئەوا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی دەروون و جەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: