قوتابیان دڵنیا دەکرێنەوە؛ سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن
- هەواڵ
- 10 تەممووز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەکارییەکانی تەواوکردوون و پلانیان هەیە هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگربن.
وێنە گەورەکە: دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە داتای دەرچووان دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و فۆرمی زانکۆلاین بۆ قوتابیان کارا دەکرێت. ساڵی ڕابردوو سەرووی 55 هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران و پلان هەیە ئەمساڵیش سەرجەمیان وەربگیرێن.
لێدوانی فەرمی: د. ئامانج عەبدوڵڵا، ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "توانای وەرگرتنی سەرجەم دەرچووانمان هەیە، ساڵی ڕابردووش 20 هەزار کورسی زیاترمان هەبووە لەو ژمارەیەی وەرگیراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ 117هەزار قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کرد، وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەکانی خولی یەکەمی بڵاو کردەوە، بەبێ ئەوەی ڕێژەی دەرچووان ئاشکرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان