وەزیری پێشمەرگە: زۆرێك لە بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی چاكسازیمان نەهێشتووە
- هەواڵ
- 10 تەممووز

دیمەنی دوو پێشمەرگە لەگەڵ ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت كە پڕۆسەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، دەشڵێت توانیومانە بەشێكی زۆری بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەكە نەهێڵین.
وێنە گەورەکە: گرنگترین کارەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکگرتنەوەی هێزەکانی پیشمەرگەیە، بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت هەموو هێزەکانی پیشمەرگە یەکخرابن، بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنەکەیە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە پڕۆسەی چاكسازی و بوونیادنانی ژێرخانی سەربازیی بەهێز بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هەوڵەكانمان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی و بەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی گەلەكەمان كە ئەویش ئەوەیە ببینە خاوەنی یەك سوپای نیشتمانی، بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پێشمەرگە گوتیشی، توانیومانە وەك تیمێكی پێكەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستكەوتی زۆر بەدەستبهێنین بۆ هێزی پێشمەرگە كە بێگومان ئەمەش بەبێ ئاستەنگ و بەربەست نەبووە، بەڵام ویست و ئیرادەی ئێمە و ئەفسەرانمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بناغەی سەرەكیی ئەم دەستكەوتانەن، خۆشبەختانە توانیومانە بەشێكی زۆری ئەو بەربەست و ڕێگرییانە نەهێڵین، كە وادەكات پڕۆسەی چاكسازی ئامانجەكانی بەدی نەهێنرێن، بێگومان ئەو دەستكەوتانە بە پاڵپشتی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانان بووە لە هەرێمی كوردستان.
هیوادارین پشتیوانییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئێستا و داهاتووش بەردەوام بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان