ڕاگەیێنراوی دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

ئاڤا نیوز

لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە و دژەتیرۆری کوردستانیش لەوبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر (8:30) خولەکی ئەمشەو دووشەممە 14-7-2025، بە دوو درۆن هێرش كراوەتە سەر دوو بەشی جیای كێڵگەی پاڵاوتنی نەوتی خوڕمەڵە كە بریتین لە sps1 و sps2، زیانی دارایی هەبووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت: بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەند شوێنێک لە دەرکاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هەولێر و سلێمانی بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بە ئامانج گیراون، بەشێک لە درۆنەکان هەر لە ئاسمان خراونەتە خوارەوە و هیچ کام لەو درۆنانەش زیانی گیانیان نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ