
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاخی تەکیە دەکەوێتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاخی تەکیە دەکەوێتە خوارەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ زیانێکی نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی مانگێکە بەدرۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان و تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ئاراستەکردنی ئەو درۆنانە دیار نییە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی هیرشەکانی نەگرتووەتە ئەستۆ.
لێدوانی فەرمی: مەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیە تەکیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراوە خۆی کێشاوە بە شاخی تەکیە و هیچ زیانێکی گیانی و سرووشتی نەبووە، هێزە ئەمنییەکان بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک و بەهۆیەوە کۆمپانیای HKN ENERGYـی ئەمریکی کارەکانی ڕاگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان