
پۆلیسی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، هەریەک لە ڕووسیا، ئێران و چین لەپشت ئەو ئۆپەراسیۆنە مەترسیدارەن کە بوونەتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک لە بەریتانیا، لەوانە هێرشکردن و ڕفاندن، کە زۆرجار تاوانباران و هەندێکجار منداڵان وەک بریکار بەکاردەهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار نیگەرانی خۆیان لەبارەی چالاکییە زیانبەخشەکانی ئەم سێ وڵاتەوە دەربڕیوە، کە لە سیخوڕی ئاساییەوە تا کارکردن بۆ تێکدانی دۆخی وڵاتە و کاری تێکدەرانە و تیرۆرکردن دەگرێتەوە. ئەم تۆمەتانە لەلایەن مۆسکۆ، پەیجکیگ و تارانەوە ڕەتکراونەتەوە و بە سیاسی ناویان دەبەن.
لێدوانی فەرمی: دوو ئەفسەری پۆلیسی بەریتانیا بە میدیای وڵاتەکەیان ڕاگەیاند، کە لە دوای ژەهرخواردکردنی سێرگی سکریپاڵ سیخوڕی ڕووسی لە ساڵی 2017، چالاکییە دوژمنکارییەکانی دەوڵەتان پێنج هێندە لە بەریتانیا زیادی کردووە.
لەلایەکی دیکە: دۆمینیک مێرفی، سەرۆکی فەرماندەیی دژە تیرۆری لەندەن، وتی: "فراوانی، ئاڵۆزی و قەبارەی ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارانەکانی ڕووسیا، ئێران و چین بە ڕادەیەک زیادی کردووە کە نە خۆیان و نە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان و نە هیچ دەزگایەکی هەواڵگری پێشبینییان نەدەکرد."
بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بریکارەکان کە زۆربەی کات تاوانبارانن و لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەمدا کاردەکەن، کاری ئەو وڵاتانە جێبەجێ دەکەن.
دەشڵێن، ئەم بریکارانە کەسانی لاواز یان ئەوانەی هەست بە پەراوێزخستن دەکەن، دەگرێتەوە و تەنانەت گەنجانی تەمەن نێوان چواردە بۆ شازدە ساڵیش لەنێو دەستگیرکراوان و ئەوانەی لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بوونیان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان: لیستی مووچە ئامادەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا بڕیاری ناردنی مووچەیەکی دا