
دیمەنی هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیل
ئاڤا نیوز
لە ڕێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە جارێكی دیكە هێرش كرایە سەر كێڵگەیەكی نەوتی كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە سنووری قەزای شێخان.
بڵاوكراوەی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 07:10ـی خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-07-16، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئاگر و دووكەڵ لە شوێنی بۆردومانەكە بەرز دەبێتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بۆردوومانە لە كاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆش لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر هەمان كێڵگەی نەوت لە باعەدرێ و بەپێی ڕاگەیێنراوی دژەتیرۆریش هیچ زیانێكی ماددی و گیانیی نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ناتۆ: دەبێت بە خێرایی سیستەمی بەرگری پاتریۆت لە ئۆکراینا چالاک بکرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی