وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان داوایەكی خێرا ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و دیمەنی هێرشی درۆنی بۆسەر کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێنراوێك سەبارەت بە هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر كێڵگەیەكی نەوت لە باعەدرێ بڵاو دەکاتەوە و داوایەكی خێراش ئاراستەی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێكە بە درۆنی بۆمبڕێژكراو لەلایەن كەس و هێزی نادیارەوە هێرش دەكرێتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ دوو جار لە دوو كاتی جیادا هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆك.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 16ـی تەمووزی 2025 كاتژمێر (7:10)ـی ئێوارە بۆ جاری دووەم لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
نیگەرانییەكی قووڵمان لە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە هەیە و بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە دەكرێنە سەر دامەزراوەكانی وزە لە هەرێمی كوردستان و مەترسیی لەسەر هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە و سەلامەتی كارمەندانی مەدەنی كەرتی وزە دروست دەكات، لەهەمان كاتدا دووبارە بانگەوازی هەموو لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە بێنە سەر هێڵ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سیڤلی ناوچەكە و كارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی ووزە و ڕێگرتن لە هێرشی دیكە بۆ سەر كەرتی وزەی كوردستان.
هێرشە درۆنییەكانی 14و 15و 16ـی تەمووزی 2025 بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و كێڵگە نەوتییەكانی (خورمەڵە و سەرسەنگ و بیشخاپوور و عین سفنی) لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیانی ماددی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروست كردووە، بۆیە جارێكی دیكە داوا دەكەین كە حكومەتی فیدراڵی بەئەركی خۆی هەڵسێت بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان: لیستی مووچە ئامادەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا بڕیاری ناردنی مووچەیەکی دا