
لۆگۆی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی شەممە 19ـی ئەم مانگە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە هەولێر ببەستێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵی دادگەری لە ساڵی 31/5/2001، دامەزراوە و تا ئێستا چوار کۆنگرەی بەستووە، حیزبەکە هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس محەممەد، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجی كۆمەڵی دادگەری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئامادەکاری تەواو کراوە و ڕۆژی شەممە کۆنگرەکە لە شاری هەولێر دەبەسترێت.
- لە کۆنگرەکانی پێشتر بەرپرسی هەر 10 مەڵبەند لە سنووری ئۆرگانەکان هەڵدەبژێردران و لەگەڵ 25 ئەندامی سەرکردایەتی کە لە کۆنگرە هەڵدەبژێردران ژمارەیان دەبووە 35 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بەڵام لەم کۆنگرەیە گۆڕانکاری کراوە و تەنیا 29 ئەندامی سەرکردایەتی لە کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن و ئەوان بەرپرسی مەڵبەندەکان دیاری دەکەن.
- لە کۆنگرە دیاری دەکرێت چەند کەس یان کێ خۆی بۆ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کاندید دەکات، میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکیش کۆمیسیۆن دیاری دەکات و خۆیشی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: 907 ئەندامی کۆنگرە بەشداری دەکەن و کۆنگرەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هیچ میوانیكی ناوخۆ و دەرەوە بانگیشت نەکراوە.
باکگراوند: کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری لە 18/2/2021 لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، تێیدا ناونیشانی کەسی یەکەمی حیزبەکە لە ئەمیرەوە گۆڕا بۆ سەرۆک، پاشگری ئیسلامیش لە ناوی حیزبەکە کرایەوە و لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کرایە: کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوونیان دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
شەڕ و پێکدادان لە سوەیدا سەریهەڵدایەوە و پێشێلی ئاگربەست دەکرێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی هاوسۆزیی ئاراستەی عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوتیی ئێران کەوتەوە