ناوخۆی عێراق: هێرش نەکراوەتە سەر تیمەکانی بەرگریی شارستانی عێراق لە سووریا
- هەواڵ
- 19 تەممووز

تیمەکانی بەرگریی شارستانی عێراق لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێرشکردنە سەر تیمەکانی بەرگریی شارستانی عێراق لە سووریا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" تیمەکانمان بەبێ کێشە گەڕاونەتەوە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی کوژاندنەوەی ئاگرەکانی سووریادا بەشداریان کرد".
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی عێراق لەکاتی بەشداریکردنیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کەناراوەکانی سووریا، ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستیی تووند بوونەتەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانیان برینداربوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی لازقییە کراون.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانی بەرگریی شارستانی عێراق ئەرکە مرۆییەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و گەڕاونەتەوە بۆ نیشتمان، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ ڕووداوێکی ئەمنیی ببنەوە.
زانیاریی زیاتر: میری ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی عێراق دەکەن لە سووریا دوورن لە ڕاستییەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، بەپێچەانەوە بەشدارییەکەیان سەرکەوتوو بووە و جێگەی پێزانینی لایەنە فەرمییەکانی سووریا بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن