سەرۆکایەتیی ڕۆحیی دروزەکان: دەستمان درێژ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان لە سوەیدا

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتیی ڕۆحیی دروزەکان: دەستمان درێژ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان لە سوەیدا

وێنەی دوو کەسایەتیی ئاینی دروزەکانی سووریا

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتیی ڕۆحیی دروزەکان، ڕەزامەندیی خۆی لەسەر کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان و ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هێزەکانی ئاسایش و سوپای سووریا دەچنە ناو هەموو ناوچەکانی پارێزگاکەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا  بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی، سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان "ئەمڕۆ بانگەوازەکەمان بۆ گەڕانەوە بۆ مرۆڤایەتیی خۆمان نوێ دەکەینەوە، دەستی هاوکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو مرۆڤێکی بەشەرەف درێژ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی ئێستا، ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ دەنگی عەقڵ و حیكمەت و مرۆڤایەتی. نەخێر بۆ چەک و پشێوی."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکانی سووریا وردەکاریی ڕێککەوتنێکی ئاگربەستیان لە پارێزگای سوەیدا ئاشکرا کرد، کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا و پشتیوانیی تورکیا و ئوردن لە نێوان حکومەتی سووریا و ئیسرائیلدا ئەنجام دراوە. ڕێککەوتنەکە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو گرژییانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە و بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ