
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی هەموو ئەو هەواڵانەی کە باس لە نامەیەکی مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکات، سەبارەت بەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی موسڵمانانی شیعە مەزهەب و مەرجەعیەت دەبنەوە ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی نافەرمی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لەنەجەف نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە. هۆشداریی لەبارەی جەنگێکەوە داوە هەڕەشە لە کیانی شیعە دەکات داوای یەکخستنی ڕیزەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بە نامەیەکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەرجەعی باڵای شیعەکان لەشاری نەجەف، ساڵانێکە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی عێراق ناکات و لە بەیاننامەکانیدا زیاتر تیشک دەخاتە سەر پرسی نیشتمانیی و کۆمەڵایەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی حەساری سەکران دوای کۆنترۆڵکردنی جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆران عومەر لەبارەی بەشدارینەكردنی لە كۆنگرەی حیزبەکەی: لە كۆمەڵ بپرسن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل 26 فەلەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکوژێت