
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بەهۆی "دۆخی هەستیاری وڵات" و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ 19ـی تەمموزی 2025، لە ڕاگەیێنراوێکدا، سەرۆکایەتیی سووریا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەبێ جیاوازی پابەندی تەواوی ئەم بڕیارە بن و دەستبەجێ هەموو چالاکییە شەڕانگێزییەکان لە سەرجەم ناوچەکاندا ڕابگرن. هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندبوون بەم ئاگربەستە، سەقامگیری مسۆگەر دەکات، خوێنڕشتن ڕادەگرێت و ڕێگە بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بەبێ هیچ ئاستەنگێک خۆش دەکات.
لە هەمان کاتدا: سەرۆکایەتیی سووریا ئاشکرای کردووە کە هێزەکانی ئاسایش دەستیان کردووە بە بڵاوبوونەوە لە ژمارەیەک ناوچەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە، پاراستنی ئاسایشی گشتی و دابینکردنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و موڵک و ماڵیان.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا، سەرۆکایەتیی کۆمار هۆشداری دەدات لە هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر ئەم بڕیارە و بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی" ناوی دەبات. هەروەها دووپاتی دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی هەر لایەنێک دەبنەوە کە بڕیارەکە پێشێل بکات، بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی حەساری سەکران دوای کۆنترۆڵکردنی جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆران عومەر لەبارەی بەشدارینەكردنی لە كۆنگرەی حیزبەکەی: لە كۆمەڵ بپرسن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل 26 فەلەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەکوژێت