چەند بەرپرسێک بە تۆمەتی سەرپێچی لە دروستکردنی "هایپەر مارکێت"ـەکەی کوت دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 تەممووز

ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەری "هایپەر مارکێت" لە ناوەندی پارێزگای واست
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ بەرپرسی شارەوانیی کوت ڕاگەیاند؛ لەسەر بنەمای ئەو سەرپێچییانەی کە بوونە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەری "هایپەر مارکێت" لە ناوەندی پارێزگای واست.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستکە، "تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی واست توانیویەتی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری جێبەجێ بکات کە بۆ هەریەک لە بەرپرسی هۆبەی زیادەڕەوییەکان لە شارەوانیی کوت، بەڕێوەبەری پێشووی ڕێگاوبان کە پۆستی یاریدەدەری تەکنیکیشی لە شارەوانییەکەدا هەبووە، و بەرپرسی هۆبەی ڕێکخستنی شارەکان دەرچووبوو، بەهۆی ئەو کەمتەرخەمی و سەرپێچییانەی کە خراونەتە پاڵیان و بوونەتە هۆی ڕووداوەکەی 'هایپەر مارکێت'ی کوت."
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی دەستەکە "ئەو سەرپێچییانەی کە تیمەکە دەستنیشانی کردوون و لەسەر ئەو بنەمایە فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرچووە، بریتیین لە: دروستکردنی باڵەخانەکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، کەمتەرخەمی لە بەدواداچوونی باڵەخانەکە لەلایەن شارەوانیی کوت و هۆبەی زیادەڕەوییەکانەوە، سەرەڕای بوونی سەرپێچیی ئاشکرا لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و دانانی گۆڕەڕێکی کارەبا بەبێ ڕەزامەندی، لەگەڵ بوونی ناکۆکی لەنێوان ڕاپۆرتەکانی بەرگریی شارستانی و ڕاپۆرتەکانی سەلامەتیی پیشەیی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی سووتانی مۆڵەکەی کوت کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنراوە، 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەری سزا دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە