هێزە ئەمنییەکانی سووریا ڕێگری لە کاروانی چەکداری دەکەن بەرەو سوەیدا بڕۆن
- هەواڵ
- 19 تەممووز

ژمارەیەک چەکدار لەناوچەی سوەیدا
ئاڤا نیوز
وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی گرژییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی سووریا ڕێگرییان لە هەر کاروانێکی چەکداری بەرەو پارێزگای سوەیدا کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێزەكانی حکومەتی سووریا لە ژێر فشاری هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل لەشاری سوەیدای دروزنشین لە باشووری ئەو وڵاتە كشانەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان خێڵی بەدەوی و چەکدارانی دروز لە سوەیدای ڕوویدا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە: هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕێگاکانی دیمەشق و دەرعا، ڕێگەیان بە هیچ کاروانێکی چەکداری نەداوە بچێتە ناو سوەیداوە، ئەمەش بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە پارێزگاکە.
زانیاریی زیاتر: میدیاکانی سووریا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاندبوو کە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە سووریا بە سەرپەرشتیی ئەمریکا و بە بەشداری و پشتیوانیی وڵاتانی دیاری ناوچەکە، لە سەرووی هەموویانەوە تورکیا، ئوردن و وڵاتانی دراوسێ، کراوە، بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخی مەیدانی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن