ئیخڵاس دلێمی: لەدوای هەناردەكردنی نەوت دەست بە ناردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت

  • بزنس
  • 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

یخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەک سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گوشاری وەزیرە کوردەکان بەتایبەت وەزیری دەرەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن هەبوو.

وێنە گەورەکە: بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، 79 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی پەیام، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە ڕێککەوتن و ئەم هەفتەیە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای پەککەوتنی دادگەی فیدڕاڵی، پارتی دیموکراتی کوردستان،  ڕێگەیەکی دوور و درێژی بڕی و دەستی بە هەوڵ و گوشارەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

- چەند هەفتەیەک پێش ئێستا جارێکی دیکە دەستمان بە گوشارەکانمان کردەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لە کشانەوەی لە بەغدا  و بەشدارینەکردنی کرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش بووە هۆی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.

- یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتن ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو بە سۆمۆ ئەمە هەر زوو ڕەزامەندی لەسەر درا، حکومەتی عێراق داوای 120 ملیار دیناری مانگانەی دەکرد، بەڵام هەرێمی کوردستان سەرەتا ئەو داوایەی قبووڵ نەکرد دواتر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەپێناو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە داواکەی بەغدا ڕازی بوو.

- یەکێک لە گوشارەکانی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری هەبوو بۆ گەیشتن بە خاڵی ڕێککەوتن، هەڵوێستەکەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بوو کە لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی لە کشانەوەی کورد لە حکومەتی عێراق  و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن کرد لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، فوئاد حوسێن بە ڕوونی لەنێو کۆبوونەوەکە گوتی ئەگەر مووچەی نەنێردرێت بەشداریی لە هەڵبژاردن ناکەین و بوومەلەرزەیەکی سیاسی ڕوودەدات.

- دوای ئەو گوشارانە حیزبە شیعییەکان و ئەمریکاش هاتنە سەر هێڵ و هەوڵەکان چڕ کرانەوە و دوای 20 ڕۆژ لە گفتوگۆی چڕ هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن.

  • سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت و بڕگەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکەش وردە وردە دەچنە باری جێبەجێکردنەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتیش دەستپێدەکات، مووچەی مانگی شەشیش گرێدراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ