مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پێویستە بەغدا لە زووترین کاتدا مووچە بنێرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و باسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەكردنەوەی نەوت و پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 19-7-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ستیڤن ڤەیگن، و ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد .
بڵاوكراوەی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڵاوی كردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێکی بە هێز دووپات کردەوە.
- سەرۆکوەزیران سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.
-هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لە نزیکترین کاتیشدا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەست پێ بکاتەوە .
-دەبێت هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنەکان بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی وزەی هەرێم بوەستێت.
-هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
توانای گڵدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان چەندە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا پێشنیازی گەڕێکی نوێی دانوستان بۆ ڕووسیا دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات