پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای کوت و هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دانیشتنە نائاساییە لەکاتێکدایە کە هەردوو ڕووداوەکە کاردانەوەی بەرفراوانیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لێکەوتووەتەوە. هەردوو ڕووداوەکەش زیانی گیانی و ماددییان لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەمموزی 2025، کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنێکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی دوو بابەتی گرنگ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارنامەی دانیشتنەکە دوو تەوەرەی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
یەکەم: گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت.
دووەم: گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە "هێرشە تیرۆرستییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان."
باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونە ئامانجی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەرهەمهێنان لە بەشێکی کێڵگەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستا، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە و ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کرد.
- شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەست دا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
توانای گڵدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان چەندە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا پێشنیازی گەڕێکی نوێی دانوستان بۆ ڕووسیا دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات