عەلی باپیر وەکو سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە

شەیری بکە لە:
عەلی باپیر وەکو سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە

عەلی باپیر, سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەم

ئاڤا نیوز

جارێکی دیکە عەلی باپیر، بە کۆیی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەم بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کارەکانی کۆنگرەکە عەلی باپیر، بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە و 29 کەسیش وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن.

زانیاری پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤامیدیا گوتی: بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تەنیا عەلی باپیر بەربژێر بوو، بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرەش بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دروستبوونی کۆمەڵی دادگەرییەوە عەلی باپیر کەسی یەکەمی حیزبەکەیە، لە سێ خولی یەکەم ئەمیر و لە خولی چوارەم سەرۆکی حیزبەکە بووە و ئەمجارەش بە سەرۆکی کۆمەڵ هەڵبژێردرایەوە.


باکگراوند: کۆمەڵی دادگەری لە ساڵی 31/5/2001 دامەزراوە، حیزبەکە هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری لە 18/2/2021 لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، تێیدا ناونیشانی کەسی یەکەمی حیزبەکە لە ئەمیرەوە گۆڕا بۆ سەرۆک، پاشگری ئیسلامیش لە ناوی حیزبەکە کرایەوە و لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کرایە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ