ئیسرائیل: وتارەکەی شەرع لایەنگرییە لە 'هۆزەکان' دژی درووزەکان

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: وتارەکەی شەرع لایەنگرییە لە 'هۆزەکان' دژی درووزەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕەخنەی تووندی لە وتارەکەی سەرۆکی سووریا گرت سەبارەت بە ئاگربەستی سوەیدا و ڕایگەیاند کە وتارەکە لایەنگریی بووە لە "هۆزەکان" دژی کەمینەی دروزی.

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی درووز لە سوەیدای سووریا، دواجار، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا  بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن. ئەمڕۆش بەم بۆنەیەوە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گوتارێکی پێشکەش کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە شەرع لە وتارەکەیدا، ئۆباڵی دەستپێکردنی تووندوتیژییەکانی خستە ئەستۆی "گرووپە چەکدارەکانی ناو سوەیدا" کە هێرشیان کردووەتە سەر "هۆزە بەدەوییەکان"، و هۆزەکانی بە "هێمای بەها بەرزەکان" وەسف کرد. هەروەها ئیسرائیلیشی بە "دەستێوەردان و بۆردوومانی ئاشکرا" تۆمەتبار کرد کە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: جدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند "لەم سوریایەدا، زۆر مەترسیدارە ئەندام بیت لە کەمینەیەک، جا کورد، درووزی، عەلەوی، یان مەسیحی بیت." و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ئەرکی پاراستنی ماف و ئاسایشی کەمینەکانی سووریا لەئەستۆ بگرێت و قبووڵکردنی سووریای نوێ بە پاراستنیانەوە ببەستێتەوە.

 

لە هەمان کاتدا: سەرۆکایەتیی سووریا ئاگربەستێکی ڕاگەیاندووە و هێزە ئەمنییەکانی بەرەو سوەیدا جوڵاندووە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک کە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت، وەک گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕادەستکردنی چەک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ