دەیان دامەزراوەی گەشتیاری لە پارێزگاکانی عێراق دادەخرێن

شەیری بکە لە:
دەیان دامەزراوەی گەشتیاری لە پارێزگاکانی عێراق دادەخرێن

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی کوت، حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی گشتگیری پشکنین و بەدواداچوونی لە پارێزگاکان دەسپێکردووە بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی، بەو هۆیەوە دەیان دامەزراوەی گەشتیاری داخراون.

چیرۆکی سەرەکی: فەرمانگەی پشکنین و بەدواداچوون لە دەستەی گەشتوگوزاری عێراق هەڵمەتێکی پشکنینی گشتگیر لە هۆتێل، چێشتخانە، مۆڵەکان و کافتریاکان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە مەرج و پێوەرەکانی سەلامەتی لە هەموو پارێزگاکان دەستپێکردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موئەیەد هەیسەم ڕەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پشکنین و بەدواداچوون ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە ژمارەیەک دامەزراوەی گەشتیاری سەرپێچیکار لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین (تکریت)، قادسیە، بابل، میسان و بەسرە داخراون، هاوکات هەڵمەتەکان لە بەغدای پایتەخت و زیقار و چەند پارێزگایەکی دیکە بەردەوامن.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی ناوبراو، سەرپێچیەکان بریتی بوون لە نەبوونی سیستەمی زەنگ، نەبوونی دەرچەی فریاگوزاری و خراپ هەڵگرتنی ماددە سووتێنەرەکان.

باکگراوند: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ