هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە

هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ و لەڕێگەی ماستەرپلانێکەوە نۆژەندەکرێتەوە و ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بەجێبەجێکردنی.

وێنە گەورەکە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماستەر پلانێکی گەشتیاری جێبەجێدەکرێت، بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ و دروست کردنی تیلیفریکێک کە گەلی عەلی بەگ و شاخەکانی گۆڕەز و باپشتیان و شنگلبانە و کۆڕەک بەیەکتر دەبەستێتەوە. ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بەجێبەجێکردنی ماستەر پلانەکە، سەرەتا هاوینە هەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت: بێخاڵ بەجۆرێک نۆژەندەکرێتەوە کە دیمەنی سرووشتی شوێنەکە ون نەبێت، دیزاینێکی ناوازەی بۆ ئامادە کراوە، چێشتخانە ، ڕێستۆرانت ، کافتریا، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، چەندین یاری و شوێنی حەوانەوەی گەشتیارانی لەخۆگرتووە.

پلانێکی وامان داناوە کە هەر چوار وەرزەکە گەشتیار سەردانی بێخاڵ بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوینەهەواری بێخاڵ یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك گۆڕانكاریی لە شێوازی كەپر و دوكان و ڕیستۆرانت و هەموو جۆرەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تێدا ئەنجامدراوە، دواجار لە ساڵی 2017 لەڕێگەی ماستەرپلانێكەوە بێخاڵ گۆڕانـكارییەكی تــەواوی بەسەرداهات و بووە هۆی پێشخستنی هاوینەهەوارەکە. ئێستاش جارێكی دیكە هەوڵی جێبەجێكردنی ماستەرپلانێكی دیكە بۆ بێخاڵ دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: