پاپای ڤاتیکان پەیامێکی هاوسۆزیی ئاراستەی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی هاوسۆزیی ئاراستەی عێراق دەکات

لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان - وێنە؛ الجزیرة

ئاڤا نیوز

پاپای ڤاتیکان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عێراق دەکات و دەڵێت، بە ڕووداوی سووتانی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا خەمبارە و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکەی شاری کوت کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هاوسۆزی ڕوحی خۆی بۆ کەسوکاری هەموو قوربانییانی کارەساتەکە ڕادەگەیێنێت، بەتایبەت بریندارەکان و کەسوکاری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق دەرئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا کرد و دەڵێت، کەمتەرخەمیی ئاشکرای لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەرەوە دۆزیووەتەوە. لەسەر بنەمای ئەمەش بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی کاتیی 17 فەرمانبەر و بەرپرس، لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ ئەفسەری باڵا کە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی گەشتوگوزار و بەرگریی شارستانیی واست لەنێویاندان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ