فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دوای هێرشی درۆنی بۆسەر کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، درۆنەکان لە دەرەوەی عێراق دروست کراون و لە بیابابەناکی جەزیرەی نەینەواوە ئاڕاستە کراون.
وێنە گەورەکە: هێرشە درۆنییەکان مەترسییەکی ڕاستەقینە و گەورە و ئامانجدارن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ئاراستەی فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەکرێن، دەرخەری ئەوەن جگە لە فشارە سیاسییەکان، هەوڵەکە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە داراییەکانیەتی.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە ئاڤای وت، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هاوپەیمانان ڕاپۆرتیان داوە بە سوودانی و وتوویانە، درۆنەکان لە نێوان تەپۆڵکەکانی بەعاج و بیابانی حەزەر بەرەو ڕێگەی بەغدا، ئاڕاستەکراون بەرەو کوردستان".
زانیاریی زیاتر: لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە کردووە، لەو ناوچانە کامێرایان داناوە لەگەڵ سێ ڕادار، نزیکەی 60 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان پشکنیوە بەڵام هیچیان نەدۆزیوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمریکا پەیامی تووندی داوەتە حکومەتی عێراق چیتر بەرگەی ئەو بارودۆخە ناگرن، نایانەوێت مەترسی بۆ سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان دروست ببێت لە هەرێمی کوردستان و دەبێت هێرشەکان بووەستێنرێن.
بە تەنیشت ئەم هەواڵەوە: ئاڤا زانیویەتی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق (کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیای نەوتی باکوور) ئێستا لە هەولێرە و یەکێک لە ئەرکەکانیان لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ زیانی هێرشە درۆنییەکان و ڕاپۆرتێکی ورد لەمبارەیەوە ئامادە دەکەن و ئاراستەی سوودانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەکەن.
باکگراوند: لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، بەردەوام هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاراستەی زیاتری هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان بوو، بەم هۆیەوە بەشێک لە کێڵگەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
توانای گڵدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان چەندە؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا پێشنیازی گەڕێکی نوێی دانوستان بۆ ڕووسیا دەکات
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی خۆجێیی غەززە ئاماری زیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا پێشنیازی گەڕێکی نوێی دانوستان بۆ ڕووسیا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع مێزەکەی بەسەر درووزەکان و ئیسرائیل هەڵگەڕاندەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فشار لە پارتی و یەکێتی دەکات بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنن