
وێنە: نووری مالیکی و موقتەدا سەدر
ئاڤا نیوز
شاندێکی ڕەوتی سەدر لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی دەعوە لە پەیوەندیدان بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
سەرچاوەی فەرمی: بەرپرسێکی حیزبەی دەعوە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، پشتیوانی لە بیرۆکەی هەلبژاردنی پێشوەخت ناکەن، بەڵام ئەگەر سەدرییەکان ئەوەیان بوێت کە هەر وایشە، ئەوا حیزبی دەعوەش دەچێتە ڕیزیانەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکەی حیزبی دەعوە پاساوی بۆ ئەوەش ئەوەیە کە سەدرییەکان لەبری مانەوەیان لەسەر هەڵوێستێکی ناڕوون و لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی، باشترە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، بەشداریکردنیشیان بە واتای ڕازیبوونیانە بە سیستمە سیاسییەکە.
وێنە گەورەکە: حیزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی مالیکی و ڕەوتی سەدر لە بیرۆکەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی هاوبەشن، بەڵام نەک وەکو ئەوەی لە ساڵی 2021 ڕووی دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەدرییەکان بە حیزبی دەعوەیان گوتووە، ئارەزووی ئەوەیان هەیە هەڵبژاردن بە سیستمی فرەبازنەیی بکرێت، بەڵام دەیانەوێت گۆڕانکاری لە قەبارە و شێوەی بازنەکانی هەڵبژاردن بکرێت، ئەو هەڵانەش تێپەڕێنرێن کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پەرلەمان ڕوویان دا لە دابەشکردنی بازنەکان.
باکگراوند: سیستمی فرەبازنەیی بە پشتیوانی سەدر تێپەڕێنرا، سەرەڕای ناڕەزایی زۆرینەی لایەنە سیاسییە شیعەکان کە دواتر چوارچێوەی هەماهەنگییان پێکهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا