پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت

بەرهەمی پەتاتەی کوردستان. وێنە؛ KRG

ئاڤا نیوز

بڕیارە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی، پەتاتەی بەرهەمی دەشتی هەولێر بەرەو لیبریای باشووری ئەفریقا هەناردە بکات و لە ئەمساڵدا یەکەم بڕی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ دەرەوە دەستپێدەکات.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا، وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8% بۆ 10% زیادیکردووە، هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی وەک برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، قارچک و پەتاتە هەناردەی وڵاتانی وەک ئیمارات و وڵاتانی کەنداو لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا دەکات.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە نووسراو بۆ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی دەکەین،  بڕیارە لەم هەفتەیە 300 تۆن بەرهەمی پەتاتەی دەشتی هەولێر بەرەو وڵاتانی لیبریا لە باشووری ئەفریقا هەناردە بکات. ئەو پەتاتەیەی هەناردە دەکرێت، بۆ خواردنە و بۆ پیشەسازی چپس نییە.

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئەوەش دەڵێت: لە سنووری پارێزگای هەولێر ساڵانە بەرهەمی پەتاتە دەگاتە 600 هەزار تۆن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆماری لیبریا دووەم وڵاتی ئەفریقیە کە لە کیشوەری ئەفریقا سەربەخۆیی بەدەستهێناوە. ژمارەی دانیشتوانەکەی پێنج ملیۆن و 600 هەزار کەسە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ