نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا هەوڵەكانی بۆ چارەسەریی كێشە داراییەكان چڕدەكاتەوە

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا هەوڵەكانی بۆ چارەسەریی كێشە داراییەكان چڕدەكاتەوە

کۆبوونەوەی سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەى چاودێریی تەرخانکردنى داهاتى فیدراڵى

ئاڤا نیوز

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی چاودێریی دابەشكردنی داهاتی فیدراڵی دەكات.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە 20ـی تەمموز، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانى دەستەى چاودێریی تەرخانکردنى داهاتى فیدراڵى كرد و لەلایەن سۆزان عەبدوڵڵا، سەرۆكی دەستەكە پێشوازی لێكرا.

باس لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، بەمەبەستی هێنانەدی دادپەروەری لە دابەشكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا.

لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی دەستەی گشتیی چاودێریی دابەشكردنی داهاتی فیدراڵی هاوڕا بووین لە پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان دامودەزگا فەرمییەكانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشە داراییەكان.

لەلایەكی دیكەوە: سەرۆکی دەزگای گشتیی چاودێری دابەشکردنی داهاتی فیدراڵی، ستایشی هەوڵەکانى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد ، لە پاڵپشتیکردنى هەوڵەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەڵێنی دا لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەكان لە هەوڵدابن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنزیكترین كاتدا.

شەیری بکە لە: