ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیێنرا

دیمەنی بەرزکردنەوەی ئاڵای سووریا لە شاری سوەیدا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئاگربەستی نێوان لایەنەکان لە سوەیدا ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "زیادبوونی توندوتیژییەکان تەنیا بە ڕێککەوتنێک کۆنتڕۆڵ دەکرێت." 

وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە شەر و ئاڵۆزی لەنێوان چەکدارانی دروزی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا بەردەوام بوو، دواجار ئاگربەست ڕاگەیێنرا و لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

بڵاوکراوەی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە ئەکاوتنی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 5ـی ئێوارە بە کاتی دیمەشق، هەموو لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستان و ڕاگرتنی توندوتیژییەکان لە سوەیدا.

لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، "زیادبوونی توندوتیژییەکان تەنیا بە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی، پاراستنی خەڵکی بێتاوان، ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و دوورکەوتنەوە لە مەترسی، کۆنتڕۆڵ دەکرێت."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی تۆم باراک، هەنگاوی دواتر لەسەر ڕێڕەوی گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر و کەمکردنەوەی هەمیشەیی گرژییەکان، بریتییە لە "ئاڵوگۆڕێکی تەواوەتی بارمتە و دەستبەسەرکراوەکان، کە کاروباری لۆجستییەکەی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: