
دیمەنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو بەمەبەستی ڕزگار بوون لە قەیرانی کەمئاوی، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ یەکێکە لەو پرۆژانە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت 'لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگدا کارەکانی کۆتایی دێت'.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی هەشتی 2024 کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەستیپێکردووە، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر بەهۆی بەردەست نەبوونی بودجە ئەو کۆمپانیایەی کاری لە پرۆژەکەدا دەکرد کارەکانی ڕاگرتبوو.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 10%ـی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ تەواو بووە، ئێستاش بە چڕی کارکردن لە پرۆژەکەدا بەردەوامە، ئەگەر کێشەی دابینکردنی پارە و سیولە نەبێت، ئەوا لە ماوەی یەک ساڵ و دوو مانگدا کارەکانی تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، هەریەک لە ناحییەکانی تەکیە، شۆڕش، ئاخجەلەر، ڕزگاری، ناوەندی چەمچەماڵیش لە کێشەی کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، لە یەک کاتژمێردا توانای دابینکردنی سێ هەزار و 400 مەتر چوارگۆشە ئاوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: کۆچبەرە ناساییەکان لە وڵاتەکەمان دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێری پشکنینی MRI دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێکی ئەمریکی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
19 تەممووز
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
19 تەممووز
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: کۆچبەرە ناساییەکان لە وڵاتەکەمان دەستگیر دەکەین
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئاسمانمان پارێزراوە