
دیمەنی سێ چەکداری هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە سوەیدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوەیدا و دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە بۆردوومانکردنی سووریا، نیگەرانی ترەمپی بەدوای خۆیدا هێناوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: شەش بەرپرسی ئەمریکی بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، کە دۆناڵد ترەمپ، زۆر نیگەرانە لە سیاسەتەکانی ئێستای بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە هەفتەی ڕابردوو کردیە سەر سووریا، هاوکات بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە داوە ترەمپ بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەنیسەک لە غەززە تەلەفۆنی بۆ نەتانیاهۆ کردووە و داوای ڕوونکردنەوەی لێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە، ترەمپ بە ئیدارەکەی گوتووە، نەتانیاهۆ وەک شێتێک مامەڵە دەکات و هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ دەکات و هەموو شوێنێک بۆردومان دەکات ئەمە چ نەفرەتییەکە دەیکات، هەندێک جاریش وەک مندالێک رەفتار دەکات کە گوێ ناگرێت، بەرپرسەکان ئاشکرایان کردووە، ئەم سیاستەی نەتانیاهۆ هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە تێکدەدات.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوتریت: دوای نیگەرانییەکانی ترەمپ لە بارەی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نەتانیاهۆی ڕاگەیاند، دەستبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت، نەتانیاهۆش لە بەرامبەر کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا بەو داوایە ڕازی بوو.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی تورکیا و سعوودیە داوایان لە ترەمپ کردووە سنوورێک بۆ ئیسرائیل دابنێت و هەندێک بەرپرسی باڵای کۆشکی سپیش هەر لە بارەی ڕەفتارەکانی نەتانیاهۆ توڕەی خۆیان دەڕبڕیوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
دۆخی غەززە، ستیڤ ویتکۆف دەهێنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی دارایی و نەوتیی حووسییەکاندا سەپاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ لە هەولێر دەستگیر کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
21 تەممووز
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
دۆخی غەززە، ستیڤ ویتکۆف دەهێنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی ڕانیە بەهۆی بۆنی ناخۆش هەراسان بوون
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی دارایی و نەوتیی حووسییەکاندا سەپاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ لە هەولێر دەستگیر کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە چارەسەرکرا