دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەند ناوچەیەکی دیکەی دهۆک دەکرێت
- کوردستان
- 2024-03-25

ناوچەیەکی لافاوی دهۆک. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پێش جەژنی ڕەمەزان قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە و پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەش لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە 19ـی ئەم مانگەدا لافاوێکی بەهێز دهۆکی گرتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان تووشی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی بوون و پارێزگاری دهۆکیش دڵنیایی دا، پێش جەژنی ڕەمەزان هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "پڕۆسەی پاککردنەوەی ئەو کۆڵان و شوێنانەی شاری دهۆک کە پێویستییان بە پاککردنەوە بوو، لە قۆناغی کۆتاییدایە".
زانیاریی زیاتر: سبەی سێشەممە دەست بە قەرەبووکردنەوەی پێنج ناوچەی دیکەی شارەکە دەکرێت؛ پێنج لیژنەش پێکهاتوون بۆ هەڵسەنگاندنی زیانە ماددییەکانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ دووشەممە کاروانێکی هاوکاری کە 18 بارهەڵگری لەخۆدەگرت و کەلوپەلی ناوماڵیان هەڵگرتبوو، بە بڕیاری سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران بارزانی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک نێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە