فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕووسیا بە تێکشاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیان لەدەستداوە
- هەواڵ
- 24 تەممووز

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕووسیا
ئاڤا نیوز
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڵاویان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی مەدەنی پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگردا پچڕاوە، ئەمەش لە ناوچەی ئامور لە دوورترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕوویداوە، دوای کاتژمێرێک فڕۆکەکەک بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی کە 49 کەس بوون، گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی (ئینتەرفاکس)ـی ڕووسی، فڕۆکەکە لە جۆری (AN-24) بووە و 49 کەسی هەڵگرتووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی تیمەکانی فریاگوزاری، فڕۆکەکە دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینان کە 49 کەس بوون، گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەندییەکە لە کاتی فڕینی فڕۆکەکە بە ئاسمانی ناوچەی ئاموردا پچڕاوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی پچڕانی پەیوەندییەکە ڕوون بووبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: شایەنی باسە، فڕۆکەکانی (ئەی ئێن-24) بە مۆدێلێکی کۆنی سەردەمی سۆڤێت دادەنرێن و بۆ گواستنەوەی ناوخۆیی و هەرێمی لەناو ڕووسیا و هەندێک لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێن.
لەلایەکی دیکە: تاکو ئێستا وەزارەتی گواستنەوەی ڕووسیا یان دەسەڵاتی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی مەدەنی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان سەبارەت بە ڕووداوەکە دەرنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت