سوودانی: بەهۆی ڕاگرتنی گازی ئێرانەوە هەزاران مێگاوات کارەبامان کەمی کردووە

شەیری بکە لە:
سوودانی: بەهۆی ڕاگرتنی گازی ئێرانەوە هەزاران مێگاوات کارەبامان کەمی کردووە

وێستگەیەکی کارەبا لە عێراق - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی ڕاگرتنی گازی ئێرانەوە بەرهەمهێنانی کارەبا چوار هەزار مێگاوات کەمیکردووە، هاوکات سوتاندنی غازی هاوەڵیش بووەتە هۆی بەهەدەردانی سامانێکی نیشتمانی گەورە.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەو بودجە زەبەلاحەی لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوو بۆ کەرتی کارەبا لە عێراق تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کێشەی کەمی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.

لێدوانی فەرمی: لە میانی وتارێکیدا لە کاتی کردنەوەی وێستگەی ناوەندیی چارەسەرکردنی گاز (CPF GAS) لە کێڵگەی نەوتی فەیحا لە بەسرە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوتاندنی غازی هاوەڵ بووەتە هۆی بەهەدەردانی سامانێکی نیشتمانی گەورە و پێویست بوو لەسەر پسپۆران چارەسەر بۆ ڕێگریکردن لەم بەهەدەردانە و کاریگەرییە ژینگەییەکانی بدۆزنەوە.

سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد،  بەهۆی ڕاگرتنی گازی هاوردەکراوی ئێرانەوە، نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کورتهێنان لە کارەبادا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ