تەنیا 100 هەزار مووچەخۆر ماون فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
تەنیا 100 هەزار مووچەخۆر ماون فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە

دیمەنی مووچەخۆران لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

تۆماركردنی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە هەژماری من بەردەوامە و تیمی هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە ئاشكرای دەكات كە ئێستا بە فەرمی 810 هەزار و 140 فەرمانبەر لە پڕۆژەكە تۆمار كراون.

وێنە گەورەکە: هەژماری من، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجی بە دیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەرانە.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، "جگە لەو 810 هەزار و 140 فەرمانبەرە، ئێستا 100 هەزار فەرمانبەری دیكەش فۆڕمیان پڕكردووەتەوە لە ڕۆژانی داهاتوو ئەوانیش بە فەرمی تۆمار دەكرێن و تەنیا 100 هەزار فەرمانبەرێك دەمێننەوە و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و ئەوانیش لە زووترین كاتدا تۆمار دەكرێن."

چی ڕوویدا: دوێنێ چەند ڤیدیۆیەك لەلایەن ژمارەیەك لە فەرمانبەران بڵاوكرایەوە كە گوایە ATMـەکان پارەیان تێدا نەماوە، لەمبارەیەوە تیمی هەژماری من ڕایگەیاند، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەو شوێنانە كرد، بۆمان دەركەوت گرفتەكە لە ATMـەکان نەبوون  و پارەی پێویستیان تێدا بوو، بەڵكو لە داواكارەكان بوو.

بۆ نموونە داواكار داوای ڕاكێشانی 10 ملیۆن دیناری كردووە لە سیستمەكە، بەڵام بۆ بەرچاوڕوونی هەمووان، هەر فەرمانبەرێك دەتوانێت لە ڕۆژێكدا تەنیا سێ ملیۆن دینار ڕابكێشێت، ئەویش بە سێ جار هەر جارێك ملیۆنێك دینار ڕابكێشێت، ئەمەش یاسا و ڕێسای بانكی ناوەندییە نەك هەژماری من.

بۆ نموونە ئەگەر كەسێك مووچەكەی پێنج ملیۆن بێت، ناتوانێت هەموو مووچەكەی لە یەك ڕۆژدا ڕابكێشێت بەڵكو دەبێت ڕۆژێک سێ ملیۆن و ڕۆژی دواتر دوو ملیۆنەكەی دیكە ڕابكێشێت.

لەلایەکی دیکەوە: تیمی هەژماری من سەبارەت بە لێبڕینی 1%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گوتی، ئەو لێبڕینە هیچ پەیوەندییەكی بە هەژماری منەوە نییە و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەی پێویستی داوە.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئاماری هەژماری من، ژمارەی سوودمەندبووان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 391 هەزار و 810 مووچەخۆر       

سلێمانی: 218 هەزار و 175 مووچەخۆر     

دهۆک: 200 هەزار و 155 مووچەخۆر      

کۆی گشتیی: 810 هەزار و 140 مووچەخۆر               

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ