لە سێ پارێزگای عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کرایە پشووی فەرمی

شەیری بکە لە:
لە سێ پارێزگای عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کرایە پشووی فەرمی

دیمەنی خۆ فێنککردنەوەی هاووڵاتیەک لە بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

لە سێ پارێزگای عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، سبەی کرایە پشووی فەرمی و سێ پارێزگای دیکەش بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامییان دا.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی نەینەوا، دیوانییە، واست، ناسریە، موسەننا، میسان و بەسرە دەگاتە نیوەی کوڵان. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پارێزگا ڕێکاری خۆپارێزییان گرتووەتەبەر و بڕیاریان داوە سبەی بکرێتە پشوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی پارێزگاری بەسرە "پارێزگاری بەسرە سبەی، یەکشەممە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بە پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت."

لە هەمان کاتدا: پارێزگاکانی زیقار و میسانیش هەمان بڕیاریان دەرکردووە و سبەی، یەکشەممە ڕێکەوتی 27ـی تەمموزی 2025، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانیاندا پشووی فەرمییە.

لەلایەکی دیکەوە: هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە، بابل و سەڵاحەددین، بڕیاری کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوامیان دا.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک پارێزگای دیکە هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی، سبەی بکەنە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانیاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ