
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیێنێت، خشتەی پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە ئامادەیە و پێش ڕەمەزان دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت لە هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی 2024، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم هاوکێشە یاسایی، سیاسی، دارایی و ژمێریارییەکان جیابکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "وەزارەتی پلاندانان بودجەی وەبەرهێنانی تەواو کردووە، خشتەکان لای دەستەی ڕاویژکارانی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە، براونەتە لای سوودانی، چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژنی ڕەمەزان بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران."
باکگراوند: لە بودجەی عێراق ماددەکانی 11، 12 و 13 پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق ڕازی بووە پرۆژەیاساکە هەموار بکات، لە ماددەی 11 بڕگەیەک زیادبکرێت وشەی " بودجەی كرداری" لاببرێت و مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز