
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە 42ـەمین ساڵیادی، ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: " بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە یادی ئەو ستەم و کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە".
وێنە گەورەكە: 31 -7- 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ،گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە،بەحرکە ،دیانا و هەریر دەستگیرکرد، دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵی کردن.
پەیامی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین کە لە جینۆسایدەی شاڵاوی ئەنفالی بارزانییەکان ئەنجامدرا و بە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان لە مێژووی عێراقدا لە قەڵەمی دەدەین.
بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، یادی ئەو ستەم و دەستدرێژییە دەکەینەوە و هەمیشە ئیدانەی دەکەین، لە دیمەنێکی نائەخلاقیدا خوێنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان بەبێ هیچ پاساوێک حەڵاڵ کرا، ئەوەش تاوانێکە لە مێژووی عێراقدا لێخۆشبوونی نییە."
ویژدانی مرۆڤایەتیی هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر کۆمەڵکوژی، ڕاگواستنی زۆرەملێ و سڕینەوەی ناسنامە و چەندەها تاوانی دیکەی دژ بە بارزانییەکان نەبوو، ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە سەبارەت بە سەردەمێکی ڕەشی ستەمکاری و دیکتاتۆری کە نابێت دووبارە ببێتەوە.
گەرمترین پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی کورد، بەتایبەتیش برایانی بارزانی و سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی بەڕێزی کوردستان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان